AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١١ ٢١:٥٣

تێکواندۆی گرەند ئاسلام_چین;

بەردەوام بوونی درەوشانەوەی تێکواندۆکارانی ئێران/ 4 زێڕ و زیوی دیکەیان بەدەست هێنا

بەردەوام بوونی درەوشانەوەی تێکواندۆکارانی ئێران/ 4 زێڕ و زیوی دیکەیان بەدەست هێنا

دۆسیەی تئکواندۆکارانی ئێران لە کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی گرانداسلێم بە بەدەستهێنانی 2 میدالیای زێڕ، 5 میدالیای زیو و یەک بڕۆنز داخرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کێبڕکێیەکانی هەڵبژاردنیی تێکواندۆی گرانداسلم کە ڕۆژی ڕابردوو بە میوانداری چین لە شاری وۆشی دەستی پێژردبوو،ئەمڕۆ هەینی ١١ ی خاکەلێوە بە بەڕێوەچوونی کێبڕکێی چوار کێشی دووهەم کۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئێران بە گشتی توانی ٨ میدالیای زێڕ،زیو و بڕۆنز بەدەست بهێنن.

بۆ هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لە ئەو کێبڕکێیانە ڕەزا کەلهوڕ و ئەمیر محەمەد بەخشی دوو میدالیای زێڕ، ناهید کیانی، مەهدی حاج مووسایی، دانیال بوزورگی سەعید نەسیری و مێهران بەرخورداری ٥ میدالیای زیو و ئەبولفەزل عەباسیش مدالیایەکی بڕۆنزیان بەدەست هێنا.

بیژەن مقانلو وەکوو سەرڕاهێنەر، فەیزوڵڵا نەفجەم، مەسعوود حەجی زوارە و نەعیما خاجەوی وەکوو ئەندامانی کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی پیاوان، مینو مداح سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی خانمان و شاهین ئیسماعیلی وەکوو فیزیۆتراپ تێکواندۆکارەکانیان هاوڕێیی کرد.

News ID 45524

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha